هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان مسلم پەیوەست بە کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان مسلم شەهیدانی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەی یادکردەوە و وتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە سەر ڕووی مرۆڤایەتیەوە. ئەو گەلەی لە بارەی ژیانی خۆیانەوە دەتوانن وەک گەلێک لەسەر خاکی خۆی ژیان بکەن، بوونە ئامانجی ڕژێمی فاشیست. ئەم کۆمەڵکوژییە لە کەسێتی ئەو کەسانەدا لە دژی کەسێتی نەتەوەیەک ئەنجامدرا. گەلی هەڵەبجە کە سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون، دووچاری هێرشی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بوونەوە و لە ئەنجامدا هەزاران کەس شەهیدبوون."
لە دریژەی قسەکانیدا شەڕڤان مسلم ڕایگەیاند لە مێژووی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار و نەژادپەرستدا چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدراوە و کۆمەڵکوژی هەڵەبجەش درێژکراوەی ئەو کۆمەڵکوژیانەیە و وتی: "کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە درێژکراوەی کۆمەڵکوژی گەلی زیلانە، بەردەوامیدانە بەو هەموو کۆمەڵکوژییەی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدەردرێت. ئەو گەلانی لە پێناو ئازادی و ناسنامەی خۆیاندا تێدەکۆشن، دوچاری ئەم کۆمەڵکوژییانە دەبنەوە. "
'هێشتاش کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بەردەوامە'
شەڕڤان باسی لەوەکرد هەمیشە خواستی دەسەڵاتداری، ئەنجامدانی قڕکردنە و وتی: "ئەم کۆمەڵکوژییە دوور لە پێوانەکانی ئەخلاقی و دادپەروەرییە. لەبەر بەرژەوەندی سیاسی، بێدەنگی لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کرا. هەموو سیستەمە داگیرکارییەکانی کوردستان هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژییەن و سەدان کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.
گەلەکەمان لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکان بەرخۆدانیان کردوە، بەڵام بە دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردستان هەموو کۆمەڵکوژییەکان ئاشکراکران. بە ئێستاشەوە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بەردەوامە. گەلی هەڵەبجە لە ژێر چنگی کۆمەڵکوژیدایە، پێویستە گەلی هەڵەبجە لەدژی ئەم کۆمەڵکوژییە ڕاپەرن."
لە کۆتایی قسەکانیدا شەڕڤان وتی: " کاتی ئەوە هاتووە گەلمان لەسەر پێی خۆی بوەستێ. ڕۆژ بە ڕۆژ دوچاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبینەوە. ئیتر دەبێت لە دژی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ناسنامەی کورد، یەکگرتوویمان بەهێز بکەین. دەبێت سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر بپارێزین و ئاستی تێگەشتنی فکریمان بە هێزبکەین، بەم شێوەیە کۆمەڵکوژییەکان پوچ دەکەینەوە."