داگیرکەران لە گرێ سپی منداڵێکیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک لە گرێ سپی منداڵیکی ١٠ ساڵانیان ڕفاند.

بە گوێرەی هەواڵێک کە ئاژانسی هەواڵی هاوار(ANHA) بڵاویکردۆتەوە، لە گرێ سپی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنی شەو لە شارۆچکەی هەمان، هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی مەحمەد ئالدیش، لەو هێرشەدا منداڵێکی ١٠ ساڵی ئەو ماڵەیان ڕفاندوە .

هەر بە گوێرەی هەواڵەکە، تائیستا چارەنوسی ئەو منداڵە نادیارە کە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ڕفێندراوە.

ڕ.ح