دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەر مەبنایی شکستەکانیان لە بەنداوی تشرین و کۆیی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وە بۆ درێژەدان بە پلانڕێژیی پیسی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان. بە هەموو شێوەیەک لە هێرشی سەر ژێرخانی هەرێمەکە و بۆردوومان کردنی هاوڵاتییانی مەدەنی شار و گوندەکانە.
لە درێژەی هێرشەکانییدا ڕۆژانە بە چەکی قورس و هێرشی ئاسمانی هێرش دەکاتەسەر گوندەکانی گرێسپی و عەین عیسا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیانێکی ماددی زۆر بەر کەرتە خزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبای ئەو گوندانەی لێ کەوتووەتەوە و تا ڕادەی لە کارکەوتنیان ئەو وێستگانە زیانیان بەرکەووتووە.

بەرپرسانی کارەبای عەین عیسا ئاماژەییان بەوەکردووە؛ بە هۆیی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی دەوڵەتی تورکەوە زیان بەرچەندین وێستگەی کارەبای هەرێمەکە کەوتووە.
ئاماژەیەشیان بەوەداوە ماوەی ١٠ ڕۆژە بە تەواوەتی کارەبای ٦٠ گوندی گرێسپی و عەین عیسا بڕاوە.
ئەو گوندانەی کارەبایان بڕاوە بەم شێوەیە:
- لە گرێسپی ٤٠ گوندی سەر بە شارۆچکەکانی ئەل جرن، قزەزلی، ئەل حورییە و دنایی
- لە عەین عیسا ٢٠ گوندی بێ کارەبا بوون کە دەکەوونە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە.
بەردەوامی هێرشەکان دەرفەتی چاککردنەوە وێستەگەکانی کارەبا نادات
ئاماژەش بەوەکراوە بە هۆی بەردەوامی هێرشەکان لەسەر ئەو گوند و هەرێمانە، کارمەندانی کارەبای هەرێمەکە ناتوانن بڕۆن بۆ چاککردنەوەی ئەو وێستگانەی کە زیانیان بەرکووتووە.