دەسپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک هەڵوێستی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپای دەربارەی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری درێژخایەنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی و مەجلیسی وەزیرانی ئەوروپا و دەڵێت: "هەڵوێستی ئەم دواییەیان شەرمنانە و پاساوهەڵنەگرە. ئەمە ڕێگە بە دەسەڵاتی تورک دەدات بەردەوام بێت لە کارە نایاسایی و دژە مرۆڤایەتییەکانی. دەتوانین ئەم هاوکارییە شاراوەیە وەها شرۆڤە بکەین، کە ڕەوایەتیدانە بە چەوساندنەوە نامرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک دژی مرۆڤێک. دڵی ئەم مرۆڤە تەنها بۆ گەلانی هەرێمەکە و مافی ئەوان و هیوای ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری لێ دەدات".
هەروەها دەڵێت: "ئەم بێدەنگی و هەڵوێستەی مەجلیسی وەزیران و مەجلیسی ئەوروپا، تەنها بێدەسەڵاتی و هاوکاری ئەوان بۆ کارە نامرۆڤایەتییەکان دەردەخات. پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە یاساییەکانی جیهان و ڕێکخراوە عەرەبی و ئیسلامیەکانی هەرێمەکە و جیهان، هەنگاوی بەپەلە بنێن. کۆتایی بەم ڕەوشە نایاسایی و گۆشەگیرییە بهێنن. مافەکانی وی، وەک مرۆڤ و ڕووناکبیر و سیاسەتمەدارێک مسۆگەر بکەن کە بۆچوونی هەرە باش بۆ ئایندەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشکەش دەکات. ڕاستە ڕۆشنبیر و ئەکادیمییەکان لە بواری کەلتووری و یاسایی و گەلدا تێدەکۆشن، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕووناکبیر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێگەکە درێژە.ئ ئازادی ئەو، کلیلی چارەسەری پرسی کورد و دەسپێکی ڕێگەی ڕاستە بۆ ئاسایش و دیموکراسی لە هەرێمەکە".
کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا ٢٠ ی ئەیلول دەربارەی بڕیاری پێشێلکردنی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەیەدا هیچ هەڵوێستێکی جدییان نەگرتەبەر، تەنها گوترا: "ئەگەر هەنگاوی پێویست نەنرێت، ئەیلولی ٢٠٢٥ بڕیارێکی ئاوارتە دەدرێت".