دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان نامەی بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان نارد

دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، نامەی بۆ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان نارد و بانگەوازی کرد بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن.

ماڵپەڕی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا زانیاری لەسەر هەوڵە نوێیەکان بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی جڤاکی و یاسایی هەماهەنگی دەکات لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە بە سپۆنسەری دەسپێشخەریی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی سوریا و بە هاوکاری دەسپێشخەریی پارێزەرانی بەرگری لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێتی تەندروستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەندین نامە ئاراستەی ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و جیهانییەکانی مافی مرۆڤ کراوە.

هەروەها ڕایگەیاند، پەیام بۆ ئەم ڕێکخراوانە نێردراوە: دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، پزیشکانی بێسنوور، ئەنجوومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی ئەشکەنجەی نەتەوەی یەکگرتووەکان (سی پی تی)، ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ، مانگی سوری نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی.