دەوڵەتی داگیرکەر هێرشی کردە سەر عەین عیسا
گوندی مەعلەکی سەر بە عەین عیسا و رێگای ئێم٤ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکران.
گوندی مەعلەکی سەر بە عەین عیسا و رێگای ئێم٤ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکران.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گوندی مەعلەکی عەین عیسا و ڕێگای ئێم٤ی نێودەولەتی، لە کاتژمێر ١٨:٥٠دا دەستی بە تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم رۆژانەی دواییدا هێرشەکانی لەدژی هەرێمەکە زیاتر کردووە.
ئەم ئێوارەیە قەسەدە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
قەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، لەم ماوەیەی دواییدا تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هێڵی عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیادی کردووە. بە تایبەتی لە ماوەی ٣ رۆژی دواییدا ناوەندی عەین عیسا و دەوروبەری بە قوڕسی تۆپبارانکران. لە تۆپبارانەکاندا گەلی هەرێمەکە دەکرێتە ئامانج. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ٢ منداڵ برینداربوون.
هەروەها لە هێڵی گوندی مالکیە جووڵە و ئامادەکاری چەتەکان زیادی کردووە. چەتە داگیرکەران لە ٢ کیلۆمەتری نزیک رێگای ئێم٤ی نێودەوڵەتی ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن.
ف.ق