دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنکەیەکی تەندروستی لە کۆبانێ بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ شەو بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر کۆبانێ. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا نەخۆشخانەی کۆرۆنای گردی مشتەنور بە تەواوی رووخا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی رابردوو بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر شار و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەڕەکی نوێی کۆبانێ، گردی مشتەنوور و گردی کانی کوردان لە رۆژهەڵاتی شارەکە ٦ هێرشیان ئەنجامداوە.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا نەخۆشخانەی کۆرۆنای گردی مشتەنور بە تەواوی رووخاوە.

ف.ق