دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد.

بەپێی سەرچاوەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٠:٤٠ بە هاوەن گوندەکانی زئوان و ئەلعەنابەی تۆپباران کرد. راگەیەنرا کە نزیکەی ٢٠ تۆپ لە هەرێمەکە کەوتونەتە خوارەوە.

دوێنێ ٣١ی ئابیش دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کاتژمێر ٠٦:٠٠ گوندەکانی مەرەناز، مالکیە، شێوارخا و دێر جمێلی ناوچەی شەرا و گوندی زیارەتی ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپباران کرد.

هەروەژا ٣٠ی ئابیش دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر ڕێگای M4   دوو ئۆتۆمبیلی هاوڵاتی مەدنیان کردە ئامانج، هاوکات گوندی خالیدیەی عین عیسای تۆپباران کرد.

دانیاڵ کۆبانێ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپیش رایگەیاندبوو، لە مانگی ئابدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گرێ سپی ٦٠ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

ف.ق