دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژێرخانی مەدەنی بۆردومان کرد:٥٠گوند ئاوی خواردنەوەیان لێبڕا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا ژێرخانی مەدەنی بۆردومان کرد، بەو هۆیەوە ٥٠ گوندی ناوچەکە ئاوی خواردنەوەیان لێبڕا.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەدریات و فاتسای لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، زیان گەیشت بە هێڵەکانی کارەبای وێستگەی ئاوی خواردنەوەی هیشە کە لە گوندی هەدریات تێپەڕ دەبێت.

لە ئەنجامدا وێستگەی هیشە کە ئاو بۆ ٥٠گوندی سەر بە شارۆچکەی هیشە دابین دەکات، لە خزمەتگوزاری کەوتووە و ئاو ناگات بە هاووڵاتیانی ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی هێڵی کارەبا بۆ وێستگەکە.