دەوڵەتی تورک ٥ کەسی دیکەی مەدەنی ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، ٥ کەسی مەدەنیان ڕفاند.

چەتەکانی بە ناو 'پۆلیسی سەربازی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جندرێسی عەفرین، ٣ گوندنشینیان بە ناوەکانی مەحمود ئەحمەد عەلی (٣٠)، عومەر حەسەن عەبدۆ (٢٨) و خەلیل حسێن محەمەد (٣١) لە گوندی ئاخچەلێ و ٢ گوندنشینیان لە گوندی تەل سلۆر بە ناوەکانی عەلی شێر مەحمود (٣٢) و نەورەس خەلیل عەلی (٢٨) ڕفاند.

زانانرێت ئەو هاوڵاتیانە بۆ کوێ ڕفێنراون.

ف.ق