دەوڵەتی تورک بۆردوومانی عەین عیسا و گرێسپی کرد
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی شاری عەین عیسایی کرد، هاوکات گوندێکی گرێسپی-یشی تۆپباران کرد.
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی شاری عەین عیسایی کرد، هاوکات گوندێکی گرێسپی-یشی تۆپباران کرد.
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی شاری عەین عیسایی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد.
زانراوە بۆردوومانەکە زیانێکی ماددی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
هاوکاتی بۆروومانەکەی شاری عەین عیسا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشێکی داگیرکاری جیاواز بە تۆپهاوێژ تۆپبارانی گوندی تل سەوانی گوندەواری ڕۆژئاوای گرێسپی کرد.
دەربارەی زیانی تۆپبارانەکە زانیاری بەردەست نیە.