دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر عامودێ ئەنجامدا

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی عامودێ لە کانتۆنی قامیشلۆ بۆردومانکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، لە گوندی سنجق سەعدون لە باشووری عامودێ ئۆتۆمبێلێک بۆردومان کراوە.

دەربارەی هێرشەکەوە زانیاری ورد بەدەست نەخراوە.

ژ.ت