دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر منبج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی باکوری منبجی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی باکوری منبجی تۆپباران کرد.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە بارەگاکانی لە گوندی قێراتێ، گوندی هۆشەریێ باکوری منبجی تۆپباران کرد.
هێرشەکە لە کاتژمیر ١٥:٣٠دا ئەنجامدراوە. لەبارەی زیانەکانی تۆپبارانەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.
٢٩ی تەمووزیش دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەلسەیادی باکوری رۆژئاوای منبجی تۆپباران کرد و زۆر زیانی ماددی دروست بوون.
ف.ق