دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە کۆبانێی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە گردی مشتەنوری کۆبانێی بۆردومان کرد و بۆردومانەکە برینداری لێکەوتووەتەوە.

دەوڵەتی تروکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەکاتی ناوخۆیی، گردی مشتەنوری بە فڕۆکەى جەنگی لە کۆبانێ بۆردوومان کرد. فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەلایەنی کەمەوە سێ جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. بۆردومانەکەش برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیانی بۆردومانەکان ڕوون نییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی شەممە کۆبانێ، شەهبا، دێریک و زرگانی بۆردومان کرد.

 ٣ سەربازی دیمەشق گیانیان لەدەستدا

کاتژمێر ٠١:٠٠ بەکاتی ناوخۆیی هێزەکانی دیمەشق لەگوندی تل هەرمل لەباکوری ناوچەی زرگان لە کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کران. لەو هێرشەدا ٣ سەربازی دیمەشق کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ژ.ت