دەوڵەتی تورک کۆگایەکی بیناسازی و چاپخانەیەکی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قامیشلۆ کۆگایەکی بیناسازی و چاپخانەیەکی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قامیشلۆ کۆگایەکی بیناسازی و چاپخانەیەکی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی وێستگەی شەمەندەفەر (مەحەتا قیتار) ی قامیشلۆ کارگەیەکی بیناسازی و چاپخانەیەکی لە نزیک نەخۆشخانەی کۆرۆنا بۆردومان کردووە.
هێرشەکە بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر ئەنجامدراوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری گوندەکانی برجقاس و مەیاسای ناوچەکانی شێراوای کانتۆنی عەفرینو شەهباشی بۆردموان کرد.
سەبارەت بەو بۆردومانە زانیاری زیاتر رانەگەیەندراوە.
هـ . ب