دەوڵەتی تورک خێزانێکی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تەل تەمر خانەوادەیەکی ٣ کەس ڕفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سوریا لەدژی خەڵکی مەدەنی تاوان ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی تورک چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی تەل تەمر لە نزیک ڕێگای ئێم ٤ خێزانێکی ٣ کەس ڕفاند.

دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵێک و ژن و پیاو و منداڵێکی ئەو خێزانەی ڕفاند  و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ف.ق