دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

لە گوندی خوەزاویەی سەر بە ناوچەی شێراوا دەوڵەتی تورک ٥ هاوڵاتی ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان چەتەکان فەیلەق ئەلشام هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی خوەزاویەی ناوچەی شێراوا و ٥ کەسیان ڕفاندووە کە دوو کەسیان ئێزدین. ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: زەردەشت عەبدولعەزیز بریمۆ (٣٣)، خەلیل ئەحمەد بریمۆ (٣٥)، ڕێناس بەحری کێفۆ، بەتاڵ محەمەد نۆر کێفۆ و سلێمان زەکی مستەفا.

نازانرێت ئەو هاوڵاتیانە بۆ کوێ براون و چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی زانیاریەکان، بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە، چەتەکان داوای ١٥٠٠ لیرەی تورکی لە خانەوادەکانیان دەکەن.

ف.ق