دەوڵەتی تورک لە عەفرین گەنجێکی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین گەنجێکی کوردی ڕفاند. داگیرکەران 18 داری زەیتونیان بڕی.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، چەتە ئەمنییەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەنجێک دەڕفێنن بە ناوی عەلی نەبۆ عوسمان (٢٥ ساڵ) لە گوندر دێر سیوان لە ناوچەی شەرا. چارەنووسی گەنجە ڕفێنراوەکە دیار نییە.

چەتەکان بۆ بەردانی عەلی عوسمان، داوای 10 هەزار دۆلار لە بنەماڵەکەی دەکەن.

هەروەها چەتەکانی جەیش شەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، 18 داری زەیتون دەبڕنەوە کە موڵکی هاوڵاتییەکە بە ناوی محێدان خەلیل لە گوندی تەل حەمۆ، لە ناوچەی جەندریسە.