دەوڵەتی تورک لە منبج پێنج کەسی شەهید کرد
دەووڵەتی تورک لە گوندەکانی باکوری منبج پێنج کەسی مەدەنی شەهید کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دوو براشیان رفاندووە.
دەووڵەتی تورک لە گوندەکانی باکوری منبج پێنج کەسی مەدەنی شەهید کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دوو براشیان رفاندووە.
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر گوندەکانی باکوری منبج ٥ مەدەنی شەهید بوون. دەوڵەتی تور هەروەها دوو برای رفاندووە، کە تائێستا ناوەنکانیان نەزانراوە.
لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دێرەزور لە دژی چەتەکانی داعش لەپێناو ئاسایشی گەل ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەبەن، دەوڵەتی تورک لەگەڵ داعش و سوپاکەی خۆی کە لە چەتەکان پێکهاتووە، دوو رۆژە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە درێژایی رۆژ گوندی گۆزەلیەی رۆژئاوای تلتەمر، گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی و باکوری رۆژئاوای منبج، گوندی تل عید لە باشوری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ، گوندی ئەل حوریەی گرێ سپی و گوندی شێخ عیس لە شەهبای بۆردومان کرد. لە نێوان گرکێ لەگێ و دێرکیشدا بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.
هـ . ب