دەوڵەتی تورک لە شێراوا ١٩٥٠ داری زەیتونی بڕیەوە

چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٩٥٠ داری زەیتونی بڕیەوە.

سەرچاوەیەک لە ناوچەت شێراوای عەفرین رایگەیاند، چەتەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلهەمزە کە بە فەرمانی میتی تورک دەجووڵێنەوە، نزیکەی ١٩٥٠ داری زەیتونی ٦ هاوڵاتی گوندی کیمارێی شێراوایان بڕێوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دارەکانی زەیتون کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە بڕاونەتەوە، ٦٠٠ داریان موڵکی شاهین نەبۆ، ٣٥٠ دار موڵکی عێزەت ڕەشید نەبۆ، ١٥٠ دار موڵکی میجیهیم نەبۆ، ١٥٠ دار موڵکی نیدال جمۆ و ٤٠٠ دار موڵکی سەعید سوبحی حسێن بوون.

ناوی ژمارەیەک کەسی دیکە کە دارەکانیان بڕاونەتەوە نازانرێت.

ف.ق