دەوڵەتی تورک لەم مانگەدا ٧٢٣ تۆپی ئاڕاستەی منبج کردووە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنیا لەم مانگەدا ٧٢٣ تۆپی ئاڕاستەی منبج کردووە و ئەنجومەنی سەربازیی منبج و بابیش، وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنیا لەم مانگەدا ٧٢٣ تۆپی ئاڕاستەی منبج کردووە و ئەنجومەنی سەربازیی منبج و بابیش، وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، ئاماری مانگی ئەیلولی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا دەوڵەت یداگیرکەری تورک و چەتەکانی ٧٢٣ تۆپیان ئاڕاستەی گوند و شارەدێکانی منبج کردووە.
ئەنجومەنی سەربازاریی منبج راشیگەیاندووە، سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و بەردەوام سنووری منبج تۆپباران دەکات، کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی مەدەنییان تێدایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجومەنی سەربازیی منبج و ئەنجومەنی سەربازیی باب، وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە، گورزی قورسیان لە داگیرکەر داوە.
ژ.ت