دەوڵەتی تورک لەماوەی مانگێکدا لانی کەم ٢٨ کەس ڕفاندووە
ناوەندی بەبەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین لەماوەی مانگێکدا لانی کەم ٢٨ کەس ڕفاندووە.
ناوەندی بەبەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین لەماوەی مانگێکدا لانی کەم ٢٨ کەس ڕفاندووە.
ناوەندی بەبەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتی مانگی تەمموزی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە لە عەفرین ڕفێندراون. لە ڕاپۆرتەکەدا گوتراوە، لە تەمموزدا ٢٨ هاوڵاتی ڕفێنراون. هەروەها دیاریکراوە کە چەتەکان لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکان داوای فیدیە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم جۆرەیە:
ڕەشید سەمیر (24 ساڵ)، خەلیل حاجی ئەحمەد (47 ساڵ)، محەمەد مەجید (34 ساڵ)، شەمسەدین سلێمان محەمەد (66 ساڵ)، مەنان محۆ ناسان (40 ساڵ)، جومعە ئەلموسا (60 ساڵ)، زەینەب شێخۆ مستەفا (85 ساڵ) و کوڕەکەی محەممەد مستەفا و ئەحمەد مستەفا (14 ساڵ)، محمەد عەلی خەلفان (43 ساڵ)، مەنان سەیدۆ (57 ساڵ)، فهمی عەبدۆ سەیدۆ (35 ساڵ)، عەلی عەبدولرەحمان مستەفا (49 ساڵ)، سەڵاح ڕەشید کۆربەلۆ (20 ساڵ)، محمد خەلیل حاجی قەنبەر (24 ساڵ)، محمەد حەسەن سەیدۆ (40 ساڵ)، جوان حەمید هۆرۆ (42) ساڵ، محمەد سەید عومەر (43 ساڵ)، ئەحمەد خەلیل ئەلجەلال، محەمەد عیزەت کۆچەر، حەسەن عیسا خەلەف (55 ساڵ).
لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە لە ٢ ی تەمموز لە شاری عەفرین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و ٧ هاوڵاتیان ڕفاند.
بەشێک لەو هاوڵاتییە ڕفێنراونەی ناویان زانراوە، بریتیین لە ئەحمەد محەمەد و ڕێزان محەمەد و محەمەد بەکر.