دەوڵەتی تورک شێراوای بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورک ناوچەیەکی دارستانی لە شێراوای سەر بە عەفرینی داگیرکراو بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکان دەستکەوتوون، دەوڵەتی تورک دارستانی سۆخانەک کە دەکەوێتە ناوچەی شێراوای عەفرین، بە چڕی بۆردومان کردووە.

ھەر بە پێی ئەو زانیاریانە، هێرشەکە دەورووبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ناوچەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردوومانە زانیاری نەخراوەتەڕوو.

ژ.ن