دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٣ کەسیان ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" لە عەفرین ٣ کەسی تریان ڕفاند.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند هەواڵگریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و "پۆلیسی سەربازی" لە ٢٢ ی تەمموز دانیشتوویەکیان بە ناوی محەمەد عومەر بن سەعید (٤٣ ساڵ) خەڵکی گوندی خەلنێرێ لە عەفرین ڕفاندووە.

محەمەد عومەر لە لوبنان گەڕاوەتەوە و داوای ماڵەکەی خۆی کردبووەوە لە شاری عەفرین کە چەتەیەکی خەڵکی باشووری حەلەب دەستی بەسەردا گرتووە.

هەروەها چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە" ڕۆژی سێشەممە ١٦ ی تەمموز، دانیشتوویەکیان بە عەبدولرەحمان سلێمان (٣٥ ساڵ) لە گوندی عەین حەجەری شاری موباتا ڕفاند و ڕادەستی چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" شارۆچکەی بلبلەیان کرد.

چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" لە ٢١ ی تەمموز دانیشتوویەکیان بە ناوی جوان حەمید حۆرۆ (٤٢ ساڵ) خەڵکی گوندی ئوکای شارۆچکەی بلبلە ڕفاند، بۆ ئازادکردنی، داوای ٥ هەزار دۆلار فیدیەیان لە بنەماڵەکەی کردبوو.