دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل تەمر و شێراوا و شەرایان بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سرە گوندی تل جومعە و تل شەمران لە تل تەمر و گوندەکانی شەرا و شێراوا لە عەفرین.

دوای بۆردومانکردنی گوندی تل جومعە، دەوڵەتی تورک بۆردومانێکی چڕی بۆ سەر گوندی تل شەمرانی ئاسووری لە تل تەمر دەستپێکرد.

هێرشەکە بە هاوەن و تۆپی جۆری ئۆبیس ئەنجامدرا.

هەروەها دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی مەیاس لە ناوچەى شێراوا و گوندەکانی مەرەناز و ئەلقەمیەی لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومانکرد.

هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانانەدا فڕۆکەى چاودێری بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕایەوە.

ژ.ت