دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی بابی بۆردومانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیدانی بە هێرش و بە کوشتوبڕ و تاڵانی و پاکتاوکارییەکانی، گوندێکی ناوچەى بابی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیدانی بە هێرش و بە کوشتوبڕ و تاڵانی و پاکتاوکارییەکانی، گوندێکی ناوچەى بابی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی باب بڵاویکردەوە، سوپای تورکی داگیرکەر، کە رۆژئاوای بابیان داگیرکردووە، گوندی ئەل بوگازیان لە رۆژهەڵاتی باب تۆپبارانکرد.
بەپێی راگەیاندراوەکە، تۆپبارانەکە کاتژمێر ٢٢:٢٠ی شەوی رابردوو روویداوە و بە لانیکەمەوە ٢٠ تۆپ نراوە بەو گوندەوە.
ژ.ت