دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر شەرا و شەهبا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەوارخ و تات مەرەش لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆردومانکرد و بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی مینغ-ی سەر بە دەوڵەتی سوریا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەوارخ و تات مەرەش لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆردومانکرد و بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی مینغ-ی سەر بە دەوڵەتی سوریا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی گوندەکانی شوارخ و تات مەرەش لە ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات. لەو بۆردومانەدا زیاتر لە ٢٠٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە و سنووری گوندەکان کەوتون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی لە فڕۆکەخانەی مینغ لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد.
ئەو بۆردومانە زیانی مادیی لێکەوتەوە.
ژ.ت