دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە یەک رۆژدا ٣٠ تۆپی ئاڕاستەى عەین عیسا کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٩ی ئاب دا بەلانیکەمەوە ٣٠ گولـلە تۆپی ئاراستەى ژمارەیەک لە گوندەکانی عەین عیسا کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بارەگاکانی خۆیەوە لە نزیک بەرەکانی شەڕدا، بەلانیکەمەوە ٣٠ گولـلە تۆپی ئاڕاستەى گوندەکانی ئوم بەرمیل، مەخەت، هیش و حەویجە لە عەین عیسا  و رێگای ئێم ٤ دا کردووە.

قەسەدە ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیان بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان و کارەبای گوندی هیش گەیشتووە.

ژ.ت