دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندەکانی منبج و شەهبا تۆپباران دەکات

دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر گوندەکانی النبریا و زۆیان سەر با کانتۆنی شەهبا تۆپاران دەکات، هاوکات گوندەکانی سەیادی لە باکوری رۆژئاوای منبج بۆردوومان کرد کە ئەو گوندە پڕیەتی لە هاوڵاتی مەدەنی.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ  گوندی سەیادی لە باکوری ڕۆژئاوای منبج بۆردوومان کرد کە پرەیەتی لە هاوڵاتی مەدەنی، لە ئەنجامی ئەو تۆپارانەی داگیرکەران ماڵیک بە تەواوی هەڵوەشا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانجی بۆردوومانەکانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا  ماڵێک لە گوندی جەبل سەیادی ڕووخاوە هاوڵاتیان بۆ ڕزگارکردنی خۆیان گوندەکەیان چۆڵکردوە و لە گوند دوورکەوتونتەوە.

هاوکات دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە کاتی دروستکردنی ئەم هەواڵە  گوندەکانی النبریا و زۆیان سەر با کانتۆنی شەهبا تۆپاران دەکات.

ڕ.ح