فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر گوندی تەقل بەقل

کاتێک خەڵکی دێرک هەوڵیان دا بچنە ئەو ناوچەیە، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر گوندی تەقل بەقل.

دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر گوندی تەقل بەقل لە ناوچەی دێریک-ی سەر بە قامیشلو.

هێرشەکە لە کاتێکدا روویدا، کە خەڵک دەیانویست بچنە ناوچە بۆردومانکراوەکە. بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە.

ژ.ت