فریال چۆلی: چاند و ناسنامە بنچینەی کۆمەڵگەیە

هاوسەرۆکی دەستەی چاند و هونەری کانتۆنی جزیرە فریال چۆلی، ئاماژەی بەوەدا چاند و ناسنامە بنچینەی کۆمەڵگەیە و لە پێناو پێشخستنی چاند و ناسنامەدا چالاکی جۆربەجۆر ئەنجام دەدەین.

کارەکانی دەستەی چاند و هونەری

هاوسەرۆکی دەستەی چاند و هونەری کانتۆنی جزیرە فریال چۆلی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و باسی لە گرنگی چاند لە ناو کۆمەڵگەدا کرد، هەروەها هەڵسەنگاندی بۆ کارەکانی دەستەی چاند و هونەری کانتۆنی جزیرە کرد.

فریال چۆلی لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لەسەرەتای دامەزراندی دەستەی چاند و هونەری کانتۆنی جزیرە و ناوەندەکانی گرێدراوی دەستەکەکرد و وتی: "دەستەی چاند و هونەری جزیرە لەگەڵ شۆرشی ڕۆژئاوادا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوە و تا ئەمرۆ لە کارەکانی بەردەوامە. چەندین ناوەندی سەر بە دەستەکەمان بوونی هەیە، وەک ناوەندی شوێنەواری کە گرنگی بە خەباتی شوێنەواری دەدات. هەروەها ناوەندی مۆزیکی بۆ منداڵان کە لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە. هەروەها کارگەی کاری دەستی هەیە، کە ژنان کاری چنین و دەستی تێدا ئەنجامدەدەن."

فریال چۆلی باسی لەوەکرد چاند و ناسنامە بنچینەی کۆمەڵگەن و بەم شێوەیە بەردەوامبوو: "هەر مرۆڤێک خاوەنی چاند نەبێت، ئەوە مرۆڤێکی بێ ناسنامەیە. لەسەر ئەم بنەمایە دەستەکەمان دەستی داوەتە کارەکانی و چاند و هونەری پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەپارێزێت. ئامانجمانە پێکهاتەی کورد، سوریان، ئێزیدی ئەرمەنی و عەرەب چاند و ناسنامەی خۆیان بپارێزن. لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەموو پێکهاتەکان دەژین، بۆیە دەستەکەمان گرنگی بە هەموو پێکهاتەکان دەدات."

لە قسەکانیدا چۆلی باسی لەوەکرد لەبەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا چاند و هونەرمان خۆی بە‌هێزترکردوە و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا کە زیاتر لە١٠ ساڵە بەردەوامە، لە کاتێکدا بەربەردەوامی هێرشی و هەڕەشەی دەوڵەتی تورکی لەسەر بووە دەستکەوتەکانی خۆی پاراستووە. لەگەڵ ئەم هەموو هێرشانەدا کە لەسەر هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان هەیە، کارەکانمان لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی چاند و هونەردا بەردەوامە. بە ئەنجامدانی چالاکی جۆربەجۆر، فیستیڤاڵ و پێشبرکێیی هونەری هەوڵدەدەین پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی هەموو گەل بەهێزتر بکەین. لە کارەکانماندا گرنگییەی زیاتر دەدەین بە پەرەوەردەکردنی منداڵ."