فەرید عەتی: هەڵبژاردنەکانی شارەوانیمان زیان بە کێ دەگەیەنێت؟

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا فەرید عەتی پرسی "ئایە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیمان زیان بە کێ دەگەینێت؟"ی کرد.

هەڵبژاردنە خۆجییەکان لە ڕۆژئاوا

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا فەرید عەتی باسی لەوەکرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە زیاترکردنی هێرشەکانی خواستێتی ڕێگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بگرێت و وتی: "هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیانی بۆ هیچ کەسێک نیە، مەترسییەکی نیە. بە پێچەوانەوە گەل لە شار و ناوچەکاندا هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان هەڵدەبژێرێت. هەڵبژاردنەکانی زیانی بۆ کەس نیە و پێویستە کۆتایی بەم نیگەرانیانەیان بهێنن."

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا فەرید عەتی  پەیوەست هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی کە لە ١١ی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

فەرید عەتی باسی لەوەکرد گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەلێکی لەو شێوەیە دەتوانێت خۆیبپارێزێت و وتی: "بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەزگا سەربازییەکان، سیاسی و جڤاکی بە ڕێکخستن کرا. شارەوانیەکانی بە سیستەمی کۆنفیدراڵیزم ڕێکخراوە. هەر شارەوانییەک خاوەنی خۆسەری خۆیەتی، بە گوێرەی کار و پێویستییەکانی خۆی بڕیار دەدات. لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجوومەنی گەلی باکوور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا یاسایی شارەوانییەکانی پەسەند کرد. ئەمەش هەمووی دەرخەری پیشاندانی ئیرادەی گەلە."

'مافی گەلەکەمانە نوێنەری خۆی هەڵبژرێت'

فەرید سەرنجی خستەسەر هەندێ لە دژایەتیکردن لە دژی هەڵبژاردنەکانی ١١ی حوزەیران و وتی: "تورکیا و سوریا نیگەرانی خۆیان پیشان دەدەن. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان سیستەمێکە پەیوەندیدارە بە کاروباری ناخۆ، شار، شارۆچکەکانەوە. بۆیە هەڵبژاردنەکان بە ئیرادەی خەڵکی شارەکان بەڕێوەدەچێت. هەڵبژاردنەی شارەوانییەکان زیانی بۆ هیچ کەسێک نیە. پێویستە کۆتایی بەم نیگارانیانە بهێنن. بە تایبەت دەوڵەتی تورک پێویستە کۆتای بە هێرشەکانی به پاساوی هەڵبژاردنەکان بهێنێت. سیستەمی شارەوانیەکان سیستەمێکی جڤاکییە و لە هەموو جیهاندا بەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێت. مافی گەلەکەمانە نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت. ئەم هەڵبژاردنە بۆ خزمەتکردنی گەلە. لە ڕووی سیاسیەوە پەیوەندی بەهیچ لایەن و کەسێکەوە نیە. دەنگدانی گەل شکۆیی دیموکراسی پیشان دەدات."

'بە گوێرەی داخوازییەکانی گەل، خزمەت بە گەل دەکات'

پەیوەست بە کاریگەری دەرنجامەکانی هەڵبژرانەکان لە هەرێمەکە فەرید عەتی وتی: "هیواخوازین هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراتیکانە بەڕێوەبچێت. لەبەر ئەوەی لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژرێت، بەدڵنیاییەوە کاریگەری ئەرێنی ئەبێت. بە گوێرەی داخوازییەکانی گەل، خزمەت بە گەل دەکات. سەلێمەنەری ئەوە دەبێت کە گەلی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سیستەمی دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت. هیوای گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەیە ئیدی هەموو کەس بزانێت کە هەرێمەکە بە سیستەمی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت."