فیستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان له ٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
فیستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کە لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت، لە ٣هەمین ڕۆژیدا بە نمایشکردنی فیلم و چالاکیە جیاوازەکان بەردەوام بوو.
فیستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کە لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت، لە ٣هەمین ڕۆژیدا بە نمایشکردنی فیلم و چالاکیە جیاوازەکان بەردەوام بوو.
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کە لەلایەن کۆمەڵەی کەزی(پرچی) ژنانی دەرهێنەری فیلمەوە بە پاڵپشتی سینەژنی ڕۆژئاوا، بزووتنەوەی کولتووری ژنی هێلالی زێڕین، ژنانی دەرهێنەری فیلمی ئەوروپا و بە هاوکاری دەستەی کەلتووری کانتونی جزیرە ئامادە کرابوو، لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەمڕۆدا، سیمینارێک لەسەر "ژنانی دەرهێنەر، لە پشت کامێرا" لە ناوەندی هونەری و کەلتوری محەمەد شێخو لە قامیشلو لەلایەن دەرهێنەری لوبنانی (لیانا قەسیر ) و دەرهێنەری سویدی (سوها ئێزی ) بەڕێوەچوو.
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان، فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی ' The Pasha My Mother and Paşao' لە دەرهێنەری نێڤین گریتس، هەروەها کورتە فیلمی 'زار و زەمان' لە دەرهێنانی خەجێ ڕێدور، مندالی بلور لە دەرهێنەری سامیە ساڵح و ' The Last Cowboy' لە دەرهێنەر بەسما شیرین، دانی ئێوارە لە پارکی ئازادی نمایش دەکرێن.
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان تا ٣١ی ئایار بەردەوام دەبێت.