فۆزا یوسف: دەستکەوتەکانی گەلان بە شەڕی گەلی شۆرشگێڕیی دەپارێزرێت

یەکێک لە بەڕێوبەرانی پەیەدە، فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد: شەڕی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە قۆناغێکی نوێ باسی لەوەش کرد ئەوان خۆیان بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئامادە دەکەن چونکە بەو شێوازە دەستکەوەتەکانی گەلان دەپارێزرێت.

فۆزا یوسف ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایه‌تی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕۆژنامەی ئوزگور پۆلەتیکا قسەی کرد.

فۆزا یوسف هەنگاوەکانی کۆبوونەوەی ناتۆ لە مەدرید. ڕوسیا، تورکیا و لە ئیران. ڕوسیا و تورکیا لە سوچی نرخاند و وتی:" نابێت ئێمە بڵێین ئەو هێرشانەی کە لە هەرێمەکان دەکرێت پەێوەندیان بەو کۆبوونەوەی ئەم دوایانە نییە، هێرش لە سەر پێشەنگانی شۆرشی ڕۆژئاوا هەوڵدانی بۆ لاواز هێزەکانی سوریای دیموکراتی.

فۆزا یوسف سەره‌نجی ڕاکێشایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و وتی:" دەوڵەتی تورکیا دەستی بەشەرێکی نوێکردەوە شەرەکە چۆتە قۆاناغێکی نوێ. لەبەر ئەوە با هیچ کەس خۆی هەڵنەخەلەتێنێت نەڵێت، ' شەڕی ڕاگەیاندنە، شەڕ دەستی پێکردوە' هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەن، هەموو ڕۆژێک مرۆڤ دەکوژن، گوندەکان تاڵان دەکەن، گۆڕانکاری دیموگرافی دەکەن، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان.

دەربارەی هێرشەکان لەسەر گوند و ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوبراو وتی:" زۆر هۆکار هەیە بۆ ئەو هێرشانە. هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە دەیانەوێت ئاڵۆزی لە ناوچەکە درووست بکەن. ترس بکەنە دڵی خەڵكەوە و لە ناوچەکانی خۆیان کۆچبەریان بکەن. نایەنەوێت گەلی کورد لە ناوچانە بوونی هەبێت. وەک چۆن لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئێستا کۆمەڵکوژی بەرێوە دەبرێت،  بەوە کارەنەیان سیاسەتی چۆڵکردن هەرێمەکە جێبەجێ دەکەن. ئامانجی سەرەکیش ئەویە بە ترس و تیرۆر خەڵک بڵاو بکەنەوە، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نەهێڵن.

لەسەر ئامانجەکانی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی ٣٠ کیلۆمەتر بە قوڵایی خاکی سوریا، فۆزا یوسف دەڵیت:" ئامانجی دەوڵەتی تورکیا تەنها ٣٠ کیلۆمەتر نیە. ئەو بابەتەش هێچ پەێوەندێکی بە ئاسایشی سنورەوە نیە. ئەوە درۆیکی گەورەیە. بۆ ئەوەی ئامانجە داگیرکەریەکانی خۆیانی پێ داپۆشن. بەم شێوەیە درێژەی پێدا:" تورکیا دەیەوەێت جارێکی تر هەژموونی عوسمانی دروست بکاتەوە و سوریا بکاتە ولایەتیكی عوسمانی."

لەبەر ئەو هۆکارانە ده‌وڵه‌تی هێرش دەکاتە سەر دەوڵەتانی جیرانی خۆی. دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر لە ناوبردنی کوردان بونیات ناوە. کوردستانی وەک ناوچەی دووژمن ڕاگەیاندوە بۆیە بەهەموو شێوازێکی وەحشیانە هێرش دەکاتە سەر کوردستان و ناوچەکە. بەڵام ئامانجەکانی دەوڵه‌تی تورک و گه‌مه‌كانیان ئاشكرا بوو، ئێمە هەتا ئیستا مافی پاراستنی خۆمان بەکار هێناوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی ئەو مافە."

 لە درێژە قسەکانی فۆزا یوسف باسی لە ستراتیژی سەرەکی دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغانی کرد وتی :" ئەردۆغان تێک چوە. ئەو پرۆژە ستراتیژیەی ئەردۆغان دەیەویست لەهەرێمە بە جێ بکات تیێک چوو. تورکیا، سعودیا، وڵاتانی عەربی دەیانەوێت جارێکی دیکە پەرە پەێوەندیەکانیان بدەن، هێرشێکی نوێ فاشیستانە بکەن سەر هەرێمەکە.

لە کۆتای قسەکانی فۆزا یوسف ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایه‌تی پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە) فەوزیە یوسف لەدژی ئەو هێرشانە باسی ئامادەکاریەکانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کرد و وتی:"  بابەتی سەرەکی ئامادەکاری شەری گەلی شۆرشگێریە. وتی : ئێمە خۆمان بە گوێرەی شەرێکی نوێ گەلی شۆرشگیری ئامادە دەکەین.  لەوە دڵیناین کە تەنها بە شەڕی گەلی شۆرشگێری و بەرخودانێکی بەهێز دەتوانین سەرکەوتن بە دەست بێننین، بۆ ئەوە هەموو ئامادەکاریک دەکەین بۆ ئەوە شەرە ئامادەبن، هاوکات شەڕی میژووی زاپ هێز و ورەیکی نوێ بە ئێمە بەخشی."

هـ . ب