گەلی کۆبانێ: تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان دەبین
گەلی کۆبانێ لە دوای لێدوانە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ رایانگەیاند؛ تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرەکەیانن و لێرە بەدواوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
گەلی کۆبانێ لە دوای لێدوانە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ رایانگەیاند؛ تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرەکەیانن و لێرە بەدواوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
شاندی ئیمراڵی لە دوای ئەوەی دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا، لە ئەستەنبوڵ بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەییدا سەرنجی خستەسەر کردنەوەی ڕێگەی سیاسەتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتی کورد-تورک. گەلی کۆبانێ لەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و گوتیان ڕێبەر ئاپۆ چی بڵێت تاوەکو کۆتایی خاوەندارێتی لە فکری ڕێبەرەکەمان دەکەین.
دایکێک بە ناوی جیهان موستەفاوە ئاماژەی بەوەکرد بە تامەزۆروە چاوەڕوانی ئەم ڕۆژە بوون و گوتی: "ئەمڕۆ پەیامەکەی ڕێبەرمان خوێندرایەوە. دوای چەندین ساڵ ڕێبەرمان قسەی کرد، بە تامەزۆرییەوە پێشوازیمان لە لێدوانەکە کرد. ڕێبەرەکەمان چی بڵێت، وەک گەل تاوەکو کۆتایی لەگەڵی دەبین. ئیدی لیرە بەداوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان".
زەها عەلی ئەیوب ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبن و گوتی: "ئەمڕۆ لە هەموو شوێنکی کوردستان ڕاپەڕین. ئیدی چاوەڕوانی پێشوازیکردنین لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە ٤ ساڵە ڕێبەرێتیمان لە نێو گۆشەگیرییدایە. بە تامەزۆریی و مۆڕاڵێکی زۆر مەزنەوە پێشوازیمان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".
مەحمود حاج ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ئەمڕۆ وەک گەلی کورد بە گشتیی ڕاپەڕین و ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ڕۆژهەڵاتی ناوینە و گوتی: "ڕێبەرمان تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، ڕێبەر هەموو گەلانی بندەستە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ڕێبەرمان لە نێو چوار دیواردا کێشەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین چارەسەر دەکات. ئێمە لێرەین و بە فکری ڕێبەرەکەمان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".
مەحموود گوتی بەنگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەرکەسێک ڕێگەی ڕووناکی و ئازادییە.