گەنجانی هەرێمی فورات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری-لقی کانتۆنی فورات، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری-لقی کانتۆنی فورات، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای مەجلیسی شارۆچکەی قنایە دەستی پێ کرد و تا بەنزینخانەی عەلی ساڵەح بەردەوام بوو، ڕێپێوانکەران وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری شارۆچکەکە، فەتوم ئۆسۆ ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە ڕژانە گۆڕەپانەکان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "تا شەڕڤانێک مابێ دەستبەرداری دۆزەکەمان نابین، لەسەر ڕێگە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.