گەنجانی کانتۆنی فورات ڕێپێوانی درێژیان دەستپێکرد

گەنجانی کانتۆنی فورات لە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ڕێپێوانیان دەستپێکرد. ڕێپێوانەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ڕێپێوانی درێژی سێ ڕۆژە لە لایەن یەکێتی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرەتای ڕێپێوانەکە بە گردبوونەوەی دەیان گەنج لە ناوچەی سرین دەسپێکرد و پاشان بەرەوە ناوچەی قنێ ڕێپێوانیان دەستپێکرد.

پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەررشی کانتۆنی فورات ئەحمەد وەرزش قسەیکرد و پیلانگێڕێ نێونەتەوەی شەرمەزارکرد و وتی: "با دەوڵەتی داگیرکەری تورک باش بزانێت، ئێمە وەک گەنجان هیچ کاتێک بێدەنگ نابین و هەمووکاتێک بەرخۆدانمان بڵندتردەکەینەوە".