گەنجانی کۆبانێ لە دژی هێرشەکان ڕژانە سەر شەقامەکان

دەیان گەنج لە کۆبانێ لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کۆبانێ، ڕژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجام داوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی گەڕەکەکانی کانیا کوردان، کۆبانێی نوێ، گردی مشتەنور، گوندەکانی سەفتک، بۆبان، کۆر عەلی، بەیادییە، زور مغار، شیویخی ژێرین، شیویخی سەروو لە رۆژئاوای کانتۆنەکە، گوندەکانی قەرە مۆخ، کۆران لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ بە چەکی قورس بۆردومان کرد. گەنجانی کۆبانێ لە دژی ئەو هێرشانە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد.

سەرەڕای تۆپبارانە قورسەکان، دەیان گەنجی شارەکە ڕژانە سەر شەقامەکان و مەیدانەکان و دژی ئەو هێرشانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

گەنجان لەو چالاکییەدا ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هێرش و پیلانەکانیدا خۆڕاگر دەبن و وتیان: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە هێرش و پەلامارەکانی هەرێمەکە چۆڵ بکات و خەڵکی ناوچەکە لە خاکی خۆیان کۆچ بکەن".

ژ.ت