گەنجانی قامیشلۆ نۆهەم تابورییان دامەزراند
گەنجانی قامیشلۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخودانیان فراوانتر دەکەن و لە ژێر چەتری هەپەجەدا نۆهەم تابوریان دامەزراند.
گەنجانی قامیشلۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخودانیان فراوانتر دەکەن و لە ژێر چەتری هەپەجەدا نۆهەم تابوریان دامەزراند.
گەنجانی گەڕەکی قدوربەگ لە شاری قامیشلۆ، لە دژی هێرشەکانی دەووڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەپێناو پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە و یەپەژەدا لە ژێر چەتری هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە دامەزراندنی تابورێکی دیکەیان راگەیاند.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی گەنجانی گەڕەکی قدوربەگ لەلایەن ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا ئەحمەد غازییەوە خوێندرایەوە. ئەحمەد غازی ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە داگیرکەران دەیانەوێت ئەم وڵاتە کە بە گیانبازی هەزاران شەهید دامەزراوە داگیربکەن و پێکهاتەکانی هەرێمەکە جینۆساید بکەن.
غازی باسی لەوەکرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی قەسەدە و یەپەژە، دامەزراندنی تابوری خۆپاراستن رادەگەیەنن.
لە کاتی راگەیاندنی تابورەکەدا ئاڵاکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و دروشمەکانی بژی بەرخودانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە" وترانەوە.
شایەنی باسە کە گەنجانی قامیشلۆ لە گەڕەکەکانی عەنتەریە، جودی، ئاشوری و قدوربەگ تائێستا بە گشتی ٩ تابورییان لە ژێر چەتری هەپەجەدا دامەزراندووە.