هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران

لە دەهەمین کۆنگرەی پەیەدە، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ وەک هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران.

پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بە درووشمی "پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چەسپاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک" دەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست. لە کۆنگرەکەدا ٧٠٠ نوێنەر بەشدار بوون.

لە شوێنی ساڵەح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا، پەروین یوسف و غەریب حەسۆ بوونە هاوسەرۆکی نوێی پەیەدە.

کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی ٩٠ ئەندام بۆ مەجلیسی گشتیی پەیەدە کۆتایی دێت.