فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، كاریگه‌ری هێرشه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر تێكۆشان له دژی داعش، هه‌ڵوێستی قه‌سه‌ده له دژی هێرشه‌كان، پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوواییه كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
'توركیا رێككه‌وتنه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ پێشێل ده‌كات'
مه‌زڵوم عه‌بدی باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر منبج، تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ له ٢٣ی ئایاره‌وه ده‌ستپێكردووه و هێشتاش به‌رده‌وامن. عه‌بدی پاساوی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ی به درۆخسته‌وه و وتی، "پاساوه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانمان رێككه‌وتنی ٢٠١٩یان پێشێلكردووه، به‌ڵام له راستی ئێمه ده‌بینین كه كه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له ئه‌زمونی دیموكراتیك له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به گشتی و هه‌بوونی كورد به تایبه‌تی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوریا پارچه ده‌كه‌ن و باكوره‌كه‌ی داگیر ده‌كات، له هه‌مان كاتدا رێگری له چاره‌سه‌ری سیاسی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا ده‌كات".
عه‌بدی رایگه‌یاند كه ئه‌وان به گوێره‌ی بڕگه‌كانی په‌یمانی ٢٠١٩ ده‌جوڵێنه‌وه و به جۆره درێژه‌ی پێدا: "به‌پێی په‌یمانه‌كه هێزه‌كانمان ٣٠ كیلۆمه‌تر كشانه‌وه دوواوه و رێگه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كرایه‌وه كه له ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور جێگیر بن هه‌روه‌ها وه‌ها گه‌ڕانی چاودێری روسیا و توركیا له‌و ناوچانه به‌رده‌وامن".
پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا عه‌بدی سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "ده‌وڵه‌تی تورك به پێی ئه‌و په‌یمانه ناجوڵێته‌وه. ناوه‌نده‌كانمان پێشێلكاری رۆژانیه ئه‌و گروپانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات و له دژی هه‌رێمه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای تورك له دژی مه‌ده‌نییه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به به‌ڵگه تۆمار ده‌كه‌ن".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه پێشێلكارییه‌كانی مانگی رابردووی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌م جۆره‌یه:
"٣٠٠ هێرش به كاتیوشا، هه‌زار ٣٦٠ گوله‌ی كاتیوشا هه‌ڵدراون، ٦ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی، ٧ هێرش به درۆنی بۆمبڕێژكراو كه له ئه‌نجامدا ٦ مه‌ده‌نی كه دوانیان منداڵن شه‌هید بوون و ٩یی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ٢٢ هێرش به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئه‌نجام دراون".
"هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی له دژی داعش دانا"
عه‌بدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕی ئه‌وان له دژی داعش داناوه و وتی، "به‌م هه‌ڕه‌شانه‌ن راسته‌وخۆ كاره‌كانی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی داعش له هه‌رێمه‌كه ده‌كرێنه ئامانج".
له درێژه‌دا عه‌بدی به‌م جۆره قسه‌ی كرد: " به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ئایار ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له دژی داعش له مانگی حوزه‌یراندا كه‌مبوونه‌وه. له ئایاردا ئێمه ٧٣ داعشیمان گرت، به‌ڵام له حوزه‌یراندا ٣٠ كه‌سمان گرت".
'هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پێویست نییه'
عه‌بدی ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كرد و وتی، "به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه وه‌ك پێویست نییه. هه‌روه‌ها هه‌رێمه داگیركراوه‌كانیش بۆ چه‌ته‌كانی داعش بوونه‌ته شوێنی پارێزراو و كوشتنی سه‌رچه‌ته ماهیر ئه‌لعه‌گاڵ له ناوچه داگیركراوه‌كان روویدا، ئاگاداریما ده‌ستكه‌وت كه داعش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی هۆل".
عه‌بدی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی بایدن به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، به‌ڵام بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه وه‌ك پێویست نییه.
عه‌بدی كاره‌كانی "روسیا كه گرنگن بۆ راگرتنی هێرشه‌كان" به ئه‌رێنی هه‌ڵیسه‌نگاند و باسی له‌وه‌كرد كه هێزه‌كانی سوپای سوریا له هه‌رێمه سنووره‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره وه‌ك كۆبانێ، تل ره‌فعه‌ت جێگیر بوون و له منبجیش به هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن روسیاوه كار ده‌كرێت.
'ئێمه بۆ راگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كان تێده‌كۆشین، هێزه‌كانمان پارێزگاری‌یان به‌هێزكردووه'
عه‌بدی بۆ رێگری له هێرشه‌كان داوای كار و چالاكی كرد و باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان ئاماده‌ن به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان بده‌نه‌وه و وتی، "ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت وه‌ڵام ئێمه وه‌ك سێ ساڵ به‌ر له ئێستا نابێت، هێزه‌كانمان له رووی پارێزگارییه‌وه به‌هێزبوون. ئێمه چوارچێوه‌ی به‌رخودان به‌رفراوانتر ده‌كه‌ین و ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین".
عه‌بدی په‌یوه‌ست به "شه‌ڕی باكوری سوریا به گشتی" كه ده‌وڵه‌تی تورك باسی ده‌كات، سوپای توركی وشیار كرده‌وه و وتی، "هیچ شوێنێكمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه بۆی بكشێینه‌وه، شه‌ڕی باكوری سوریا به گشتی ده‌بێت و سنوردار نابێت. سوپای تورك و گروپه‌كانی سه‌ر به‌و له‌م شه‌ڕه‌دا له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و سوریاییه‌كان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه".
فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌سه‌ده مه‌زڵوم عه‌بدی داوای له ته‌واوی دانیشتووانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد كه پشتیوانی به‌رخودان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ قه‌سه‌ده‌دابن.
هـ . ب