لە قامیشلۆ و چلاخا ئاگری نەورۆز بە بەشداری سەدان کەس هەڵکرا.
ئاگری نەورۆز لە پارکی شەهیدانی هەڵەبجە لە گەڕەکی کۆرنشینی قامیشلۆ کرایەوە. بە سەدان دانیشتووی گەڕەکە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. لە ئاهەنگەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. جەماوەرەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "ساڵی نوێ پیرۆز بێت "لە دەوری ئاگرەکە سەمایان کرد.
لە ئاهەنگەدا ڕەمزیە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار نەورۆزی لە هەموو گەل پیرۆزبایی کرد و ئەم پەیامەی پێشکەش کرد: "لە کاوەوە تا دەگاتە مەزڵۆم دۆغان، لە زەکیەوە تا ئەمڕۆ ئاگری نەورۆز گەشاوەتر دەبێت، بە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، وەک گەل و بزووتنەوەکەمان، بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە. بەهۆی بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ و هەموو ڕێکخراوەکانی ناوچەکە، ڕۆژانە هێرشەکانی حکوومەتی تورک شکست دەهێنن. بە ڕۆحی مەزڵۆمەکان و زەکیەکانەوە، نەورۆزی ٢٠٢٤ دەکەینە ساڵی پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ."
ئاهەنگەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" ، "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.
هەروەها خەڵکی چلاخا لە بەردەم کۆمۆنی شەهیدانی حەمرین ئاهەنگی نەورۆزیان بەڕێوەبرد. حسام حسێن ئەندامی کۆمۆنەکە نەورۆزی لە سەرجەمی گەلانی ئازادیخواز پیرۆز کرد. پاشان لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە و بە ئاهەنگ و سەما ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.