هەندێک جەردەوان کە نەیانویست بچنە عەفرین دەستیان لەکار کێشایەوە

شاری کوردنشینی عەفرین لە ٢٠١٨ داگیرکراوە، ناڕەزایەتییەکان لەو شارە دژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. هەندێک جەردەوان کە نەیانویست بچنە عەفرین، دەستیان لەکار کێشایەوە.

لە تورکیا هێرشی نەژادپەرستی دژی پەنابەرانی سوریا ڕوویدا. لە عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێزە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، چالاکی ناڕەزایەتییان دژی تورکیا ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، ژمارەیەک جەردەوان لە ناوچەی هەزرۆی ئامەد داوایان لێ کراوە بچنە عەفرین. 

چەند جەردەوانێک بە ناوەکانی هـ. د.، م. ب. ، هـ. پ. ، ج. پ. ، هـ. ج. ئاشکرایان کردووە کە نایانەوێت بچنە عەفرین و دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. دەگوترێت دواتر جەردەوانەکان بە ناوی هـ. پ. و ج. پ. دەست لەکارکێشانەوەکەیان کشاندۆتەوە.