'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی پیلانگێڕییە'

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە واتای بەردەوامیی پیلانگێڕیەکەیە.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا لە بەیاننامەیەکدا قوربانیانی کۆمەڵکوژی تل عەران و تل حاسلیی ساڵی ٢٠١٣ و کۆمەڵکوژیەکەی ساڵی ٢٠١٦ی شاری قامیشلۆی بەبیرهێنایەوە، هەروەها هێرشەکانی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوند و شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

ئێمە وەک کۆردیناسیۆنی ستار لە ساڵیادیدا قوربانیانی کۆمەڵکوژی تل عەران و تل حاسلیی ساڵی ٢٠١٣ و کۆمەڵکوژیەکەی ساڵی ٢٠١٦ی شاری قامیشلۆی بەبیردەهێنینەوە. چەتەکان و هێزە تیرۆریستییەکان بیرۆکەی دیموکراسی و مرۆڤایەتییان قبوڵ نەکرد، هێرشیان کرد و هەوڵیاندا بە دروستکردنی ئاڵۆزیی، ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمەکە دروست بکەن.

لە بەردەوامیدا دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر هەموو هێرشە سیاسی، سەربازی و ئابوورییەکان، هەروەها لە ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا، کە هەموو هێزە تاریکەکانی نوێنەرایەتی داعش و چەتەکانی بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا یان تێکشکاند، ئەو هێرشانە هێشتا بەردەوامن. لەگەڵ ئەوەی دوێنێ دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی تل تەمیر و زرگان، دردەرە و گۆزەلی و تەوێڵیان بۆردومان کرد و گوندەکانی شەهبا و شێراوا و تلڕەفعەت-یان تۆپباران کرد.

هێرشە داگیرکارییەکان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٦دا ئەمجامدران، ئەوەش نیشانەی بەردەوامیی پیلانگێڕی و هێرشی دڕندانەیە لە دژی دەستکەوتەکانی ئیدارەی خۆسەر، هەروەها نیشانەی ئەو ئاڵۆزی و ناکۆکیەیە کە دەوڵەتی تورک لە ناویدا دەژی.

ئێمە وەک کۆنگرەی ستار شەهیدەکانمان بە بیردهیننەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هەموو گروپەکانی کە شارەکانی ئێمەیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیرکردووە، بە توندی شەرمەزار دەکەین

بەڵێن دەدەین بە شەهیدەکانمان کە بۆ بەدیهێنانی هیواکانیان لە سەر رێچکەی ئەوان، ژیانی هاوبەش، سەقامگیری و ئاسایش جێبەجێ بکەن"

ف.ق