هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەری تورک لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەری تورک لە زۆربەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی شەرمەزار کرا.
لە زۆربەی شار و ناوچەکانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چوو.
قامیشلۆ
دەستپێشخەریی گەلی قامیشلۆ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا و بەیاننامەیەک لەو پێناوەدا خوێندرایەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ دەم غەریب حسۆ و جێگری سەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی ئیسلامی مازن هارونی قسەیان کرد.
لەوتارەکاندا ئاماژە بەوەکرا، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بە هەڕەشەی ئاو، نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکە، دەوڵەتی عێراق بەشداری شەڕ دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بکات لە هێرشەکانیدا و ڕایانگەیاند، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا دژی هەموو نەتەوە و باوەڕ و کولتوورەکانە، بۆیە هەموو گەلان دژی داگیرکاریی و هێرشەکانی دەوەستنەوە.
بە هەمان مەبەست لە شارەکانی تل براک، دەربێسی، چلاخا، عەین عیسا، بە بەشداری پارتی، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدنی و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چوو و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و داوا کرا لە دژی هێرشەکان گەلان یەکێتی خۆیان پتەو بکەن و ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیان بەرز بکەنەوە.
لە میانەی چالاکییەکان بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بمرێ خیانەت" و " بژی بەرخۆدانی گەریلا" وترانەوە.