هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا شەرمەزارکران
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمینەکانی ناوچەی عەین عیسا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمینەکانی ناوچەی عەین عیسا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی شەرمەزار کرد.
مەههدی حەلئەنزی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا قسەی کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا منداڵێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی بریندار بوون.
لە قسەکانیدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕووسیا کرا کە فشار لەسەر دەوڵەتی تورک بۆ راگرتنی هێرشەکان دروست بکەن. هەروەها بەبیرهێنرایەوە کە ئامانجی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکان ترساندنی گەلە بۆئەوەی لە گوند و شارەکانیان بچنە دەرەوە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە کە گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکرا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا.
ف.ق