هێرشکرایە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی کانتۆنی جەزیرە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی عەینقە ئەلهەوا لە نێوان تەل تەمر و زرگان ئاگری بەردایە زەوییەکان، لە چلاغا ٥٠ دۆنم زەوی گەنم سوتا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی عەینقە ئەلهەوا لە نێوان تەل تەمر و زرگان ئاگری بەردایە زەوییەکان، تیمەکانی حاڵەتی لەناکاو هەوڵیاندا ئاگرەکە نەگاتە زەوییە کشتوکاڵییەکان.

سەرەڕای هەوڵی تیمەکان ئاگر بەربووە گوندەکانی عەبوش و باب ئەلفەرەج لەنێوان تەل تەمر و زرگان.

لە گوندی دێرێجکی تربەسپی ٢ دۆنم زەوی گەنم سوتا، ئاگر لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بە هاوکاری گەل کوژێنرایەوە.

لە گوندی عەتشانی ڕۆژئاوای چلاغا ئاگر بەربووە زەوی گەنم، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی ئاگرەکە لێپرسینەوەیان دەست پێ کرد.