هێرشێکی داعش تێکشکێندرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە هێرشەکەی شانەکانی داعش لە کانتۆنی دێرەزۆر تێکشکێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گروپێکی چەتەکانی داعش شەوی ٧ی حوزەیران بە نارنجۆک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندی ئەلسەبحە لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزۆر. هەروەها ڕاگەیەندراوە کە چەتەکان لەکاتی پاشەکشەدا هێرشیان کردەسەر خاڵی ئاسایشی وێستگەی ئاوی ناوچەکە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە کە هێزەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و گروپێک لە هێزەکانیان کە کاتی گەڕاندا بوون لە ناوەڕاستی شاری ئەلبیسرەوە هێرش کراوەتە سەریان.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکە بەرپەرچ دراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.