راگه‌یه‌نرا كه له‌و هێرشه‌دا بریندار هه‌یه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تا ئێستا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه راگه‌یه‌نراویان نه‌داوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری داگیركه‌ری تورك ماڵێكی له گوندی خهرزهی ناوچه‌ی عامودێ بۆردومان كردبوو.
له شه‌شی ئابیشدا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی سینا ئۆتۆمبێلێكی كردبووه ئامانج، له ئه‌نجامدا دوو منداڵ و ئه‌ندامێكی دیسپلینی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و ٤ هاوڵاتی بریندارببوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی تاران له نێوان سه‌رۆكه‌كانی روسیا، ئێران و توركیا هێرشه‌كان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری داگهركهری تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه زیاتر بوون.
هـ . ب