هەرەئە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئۆپەراسیۆنی باسلەی ئاشکرا کرد

ناسنامەی ٥ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین کە لە چالاکی گوندی باسلەی عەفرین شەهید بوون، ئاشکرا کرا، لە چالاکییەکەدا ٢٠ داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.

فەرماندەیی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە شەڕڤانەکانیان، جودی گابار و جودی ڕەشۆ و چیچەک و ژیان و دڵشێر شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا یادخراوەتەوە کە هەرەئە لە ١ ی شوباتی ٢٠٢٤ بە ڕاگەیاندراوێک زانیاری لەبارەی چالاکییەکەی عەفرینەوە دابوو و گوتبووی: "ئێمە ئاشکرامان کردبوو کە هێزەکانمان لە ٣٠ ی کانوونی دووەمی زنجیرەچالاکی تۆڵەسەندنەوەیان دژی سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی عەفرین و ئەعزاز ئەنجامداوە و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران وەشاندووە".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە کە ٥ شەڕڤانی هەرەئە لەو چالاکییانەدا شەهید بوون و ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاوکراونەتەوە: "هەڤاڵانمان جودی گابار، جودی ڕەشۆ، چیچەک، ژیان و دڵشێر بە گیانێکی فیداکارانە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە و شەهیدبوون. ئێمە ڕامانگەیاندبوو کە زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

هاوڕێیانمان جودی گابار، جودی ڕەشۆ، چیچەک، ژیان و دڵشێر کە ئەڤینداری گەل و سروشت و چاندی خۆیان بوون، بە نیشاندانی هەڵوێست و ئیرادەی خۆیان،  ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی سەردەمیان نیشاندا. ئەوان لە پێناو ئایندەیەکی ئازاد و گەڕانەوەی گەلەکەمان بۆ سەر خاکی خۆیان بە ورەیەکی بەرز و بە فیداکارییەکی زۆرەوە تێکۆشان. هەر پێنج هاوڕێکەمان ئازادی گەلەکەیان کردە ئامانجی یەکەمی خۆیان. تا دوا هەناسەیان دەستبەرداری هەڵوێستیان نەبوون. ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە شایستەیی ڕاپەڕاند. یاد و ئامانجەکانیان دەبێتە بناغەی تێکۆشانی ئازادیمان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ٥ شەهیدەکە و تەواوی گەلی وڵاتپارێز کراوە و گوتراوە: "جارێکی تر ئەو بەڵێنەکەمان بۆ گەل و شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە، بە ڕۆحی شۆڕشگێڕی قارەمانانەی وەک هەر پێنج هاوڕێکەمان، شاری عەفرین لە داگیرکەران ڕزگار دەکەین".

ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جودی ڕەشۆ

ناو و پاشناو: حەمید ڕەشۆ

ناوی دایک: زەینەب

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

 

ناسناو: چیچەک کۆبانێ

ناو و پاشناو: سەوسەن بەرکەت

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: حوسێن

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

 

ناسناو: دڵشێر سەرێکانی

ناو و پاشناو: عەبدولرەحمان سۆفی

ناوی دایک: منەوەر

ناوی باوک: فوئاد

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

 

ناسناو: جودی گابار

ناو و پاشناو: جەمیل سلێمان

ناوی دایک: زەینەب

ناوی باوک: احمد

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

 

ناسناو: ژیان عەفرین

ناو و ناوی پاشناو: ڕۆشین محەمەد

ناوی دایک: زەینەب

ناوی باوک: سلێمان

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤